ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت; سلێمانی یەکەمە و ڕەسافەی بەغدا دواهەمیینە
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

پێشمەرگەیەکی کوردستان لەکاتی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان 60% بووە، 78%ی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکانیش لە پارێزگای سلێمانی تا نیوەڕۆ دەنگیان داوە، بەوەش لە ئاستی عێراق یەکەم بووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە: تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێژەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان 60% بووە، 38%ی ئاوارەکانیش دەنگیان داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا نیوەڕۆ زۆرترین ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی عێراق، لە پارێزگای سلێمانی بووە و 78% بووە، کەمترین ڕێژەی بەشدارییش لە بەشی ڕەسافەی بەغدا بووە و تەنیا 47%ی هێزە ئەمنییەکان تا نیوەڕۆ دەنگیان داوە.
باکگراوند: ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






