دایکێک لە دەنگدانی تایبەتدا: هەتا دەنگ نەدەم ناچم تەرمی منداڵەکەم وەربگرمەوە
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

ئەو دایکەی منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە و بەشداریی هەڵبژاردنی کرد و دەنگی دا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، لە بنکەی دەنگدانی کەمپی ئاوارەکانی شاریا، ئافرەتێک بەشداریی هەڵبژاردنی کرد و ئاماژەی بەوەکردووە منداڵەکەی کۆچی دوایی کردووە و هەتا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان نەکات ناچێت تەرمەکەی وەربگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: زەید تەها، پەیامنێری ئاڤا نیوز، ئاشکرایکرد، ئافرەتێکی ئاوارەی خەڵکی شنگال کە لە کەمپی شاریا دەژی، بەرلەوەی بێت بۆ پرۆسەی دەنگدان هەواڵی ئەوەی پێدراوە کە منداڵەکەی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هەتا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان نەکات نەچووە بەدەم رێوشوێنەکانی پرسە و وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکەی.
زانیاریی زیاتر: ئەو دایکە خانەوادەکەی لە ئەڵمانیا دەژین، بەڵام بۆ بەشدارییکردن لە دەنگدان گەڕاوەتەوە بۆ کەمپی شاریا بۆئەوەی بەشداریی لە پرۆسەی دەنگداندا بکات، بەڵام ئاگادارکراوەتەوە کە لە ئەڵمانیا منداڵەکەی کۆچی دوایی کردووە.
ئەو ئافرەتە بە دڵێکی پڕ و چاوی پڕ لە فرمێسک دووپاتی کردووەتەوە، سەرەڕای ئەو بارودۆخە هەر نەمهێشت دەنگم بفەوتێت و هاتم بەشداریم لە هەڵبژاردن کرد و دەنگم دا، بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمەی ئێزدی و کورد سەربکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- ژینگە
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران





