
پێشمەرگەیەک لەکاتی دەنگدان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ گەیشتووەتە %96.
چیرۆکەی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە كاتژمێر 7ـی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد؛ 276 هەزار و 613 دەنگدەر کە پێکهاتوون لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە کۆی 2037 دەنگدەر 1957 کەس دەنگیان داوە.
لەلایەکی دیکە؛ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان 60% بووە، 78%ی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکانیش لە پارێزگای سلێمانی تا نیوەڕۆ دەنگیان داوە، بەوەش لە ئاستی عێراق یەکەم بووە.
زانیاریی زیاتر؛ لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





