کۆمیسیۆن: پرۆسەی دوورخستنەوەی کاندیدەکان تا پەسەندکردنی ئەنجامەکان بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: پرۆسەی دوورخستنەوەی کاندیدەکان تا پەسەندکردنی ئەنجامەکان بەردەوام دەبێت

دیمەنی پۆستەری کاندیدەکان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیێنێت، پرۆسەی دوورخستنەوەی کاندیدەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو دادگای فیدراڵی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەم، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کردەوە.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن لایەنێک نییە لە دوورخستنەوەی کاندیدەکان، بەڵکو تەنیا لایەنێکی ڕێکخستنی پڕۆسەکەیه. کۆمیسیۆن زانیاریی کاندیدەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنێرێت، وەک دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی دەستپاکی، وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، دەزگای دژەتیرۆر، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، دەستەی حەشدی شەعبی، وەزارەتی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: غەلای جەختی کردەوە کە کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لەو لایەنانەوە پێی دەگات، کاندیدەکان دوور دەخاتەوە. پرۆسەی دوورخستنەوەش بەردەوام دەبێت تاوەکو پەیوەندیی کۆمیسیۆن بە کاندیدەکەوە بەردەوام بێت. ئەو پەیوەندییەش پاش پەسەندکردنی ئەنجامەکانی کۆتایی لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە کۆتایی دێت. غەلای ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەری دوورخستنەوە لە هەر کاتێکدا هەیە، بەتایبەتی ئەگەر سکاڵا لەسەر تاوانەکانی هەڵبژاردن یان دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن یان مامەڵەی نایاسایی بە کارتەکانی بایۆمەترییەوە هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ