سەرۆککۆماری عێراق: پشتیوانیی حکومەتی داهاتوو دەکەم بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی دەستووریی لەگەڵ کوردستان بوونیاد بنێت
- هەواڵ
- 10 تشرینی دووەم

لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەکات چالاکانە بەشداریی هەڵبژاردنەکەی سبەی سێشەممە بکەن و نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن، جەختیش لە پشتیوانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ دەکاتەوە بەجۆرێک بتوانێت پەیوەندییەکی دەستووریی لەسەر بنەمای هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی کوردستان بوونیاد بنێت.
وێنە گەورەکە: سبەی سێشەممە بەبەشداریی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچێت، هەڵبژاردنەکە دوای 37 ڕۆژ لە بانگەشەیەکی گەرمی لایەنەکان بەڕێوەدەچێت، لەناو سێ پێکهاتەکەشدا 11 لیست و هاوپەیمانی کێبرکێی لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد و تیایدا ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەڵبژاردنەکانی دوو دەیەی ڕابردوو گەلی عێراق نموونەیەکی دیموکراسی نیشاندانەوە و پابەندی ژیانێکی سیاسی دەستووریی پێشکەوتوو بووە، بەشداریی کاراش لەم هەڵبژاردنە تاکە ڕێگایە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و چارەسەری لایەنە نەرێنییەکان، هەروەها تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانی دیکتاتۆریەت و تاکڕەوی لە دەسەڵاتدا.
ئەوەشی خستەڕوو، پشتیوانیی پەرلەمان و کابینەی حکومەتی داهاتوو دەبێت بۆ پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتیی، ئابووری گەشەسەندوو و کار و خزمەتگوزارییەکان، هەروها پشتیوانی لە کابینەی حکومەتی داهاتوو دەکات بەجۆرێک بتوانێت پەیوەندییەکی جێگیر و دەستووریی لەسەر بنەمای هەمانگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونیاد بنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 57 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






