
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) ئاشکرای دەکات، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا دوو جار لەلایەن ڕێکخراوی داعش هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە بەڵام هەردوو هەوڵەکان پووچەڵکراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر؛ ئەو دوو سەرچاوەیە کە یەکێکیان بەرپرسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوی دیکەشیان بەرپرسێکی ئەمنی سووریان و قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە، دەڵێن، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەو دوو هەوڵەی هەبوو بۆ تیرۆرکردنی شەرع پووچەڵ کرانەوەتەوە.
لەلایەکی دیکە؛ ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانە پێش کۆبوونەوەی نێوان شەرع و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن دێت کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بکرێت. لە دیارترین ئەو پرسانەی تاوتوێ دەکرێت بوونە ئەندامی سووریایە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ لە سەروبەندی ئەم پێشهاتانە، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، 61 ئۆپەراسیۆنیان دژی شانەکانی داعش لە سووریا ئەنجامداوە و 71 کەسیان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنی و چەکدا گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






