سوودانی: بەشداری چاودێرانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن خواستی ئێمەیە
- هەواڵ
- 11 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەوەی لەیەکێک لەبنکەکانی دەنگدان لەشاری بەغدا دەنگی دا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بەپەڕۆش بووە چاودێرانی تایبەتمەندی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی بەشداربن لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە تەواوی پارێزگاکانی وڵاتدا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێداگریمان لەسەر ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و دامەزراوە گرنگەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەکە بە مەبەستی ئەوەی وێنەیەکی ڕوونی پراکتیزە کردنی گەلی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکانی نیشانی جیهان بدەین.
سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزبایی ئەم زەماوەندە دیموکراسییە لە گەلی عێراق دەکەم، ئەم هەڵبژاردنە لە وادەی دەستووری خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی ئەم هەڵبژاردنە لە کاتی دەستووری خۆیاندا ئەنجامدرا، هاوکات ئەم هەڵبژاردنە جەخت لەسەر بنەمای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات دەکاتەوە و خۆشبەختانەش لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






