
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە 23.90%.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی ئامارەکان، بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن تا نیوەڕۆ لە پارێزگای سەلاحەددین تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 31.57%. لە بەرامبەردا، هەندێک پارێزگا ڕێژەی کەمتر بەشدارییان هەبووە، وەک میسان کە 16.63% بووە، و بەغدا 18.20%ی تۆمارکردووە. تاوەکو ئێستاش لە کۆی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر چوار ملیۆن و 795 هەزار و 685 کەس دەنگیان داوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ڕێژەی دەنگدان تاوەکو کاتژمێر 12ی نێوەڕۆی سێشەممە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە؛-
• کۆی گشتیی عێراق: 23.90%
• سەلاحەددین: 31.57%
• هەولێر: 28.93%
• سلێمانی: 24.88%
• دهۆک: 27.36%
• کەرکووک: 28.85%
• بەغدا: 18.20%
• دیالە: 16.63%
٠ نەینەوا: 30.67%
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم ئامارانە ئاماژەیەکن بۆ بەشداریکردنی سەرەتایی دەنگدەران لە ناوەڕاستی ڕۆژی دەنگداندا. چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی بەشداریکردن لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا بەرزتر بێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






