لیوا عادل ڕەشید علوانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند، لەم کاتەدا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و پێشێلکارییەکانیش کە باسی لێوەدەکرێت، حاڵەتی تاکە کەسیین و بەخێرایی کۆنتڕۆڵکراون.
لێدوانی فەرمی: لیوا عادل ڕەشید علوانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان لە پۆلیس و سەرجەم هێزەکانی دیکە، ئەرکیان پاراستنی بنکەکانی دەنگدانە و ڕێگریش دەکەن لەوەی فشار بخرێتەسەر دەنگدەران، "هەر کەسێکیش پێشێلکاریی بکات ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە" دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە و باس لە بوونی پێشێلکاریی دەنگدان لە ئەنبار دەکرێت، زیاتر حاڵەتی تاکە کەسییە و بەخێرایی کۆنتڕۆڵکراوە، ئێستاش دۆخەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و هیچ ئاستەنگیی و پێشێلکارییەکی ئەمنیش بوونی نییە.
باکگراوند: لە بەیانی ئەمڕۆوە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، لە پارێزگای ئەنبار 387 بنکەی دەنگدان و 1,820 وێستگەی هەڵبژاردن بەڕووی دەنگدەران لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە کراونەتەوە، بۆ دەنگدانی گشتیش لە پارێزگای ئەنبار 933 هەزار و 911 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






