سوپای عێراق: ئەو سەربازەی هێرشی کردە سەر گەنجە کوردەکە دەستگیر کراوە
- هەواڵ
- 12 تشرینی دووەم

ساتی هێرشکردنە سەر گەنجە کوردەکە لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە تەنیا لەبەرئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو
ئاڤا نیوز
قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو سەربازەی هێرشی کردە سەر هاووڵاتییەک لە خورماتوو بەهۆی ئەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستانی بەرزکردووەتەوە، دەستگیر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان لە شارۆچکەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەددین، گەنجێکی کورد بەھۆی ھەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراق هێرشی کرایەسەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس محەممەداوی، جێگەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارێکی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیای لە بەغدا دایەوە و ڕایگەیاند: ئەو کارمەندەی هێرشی کردە سەر گەنجێک دەستگیر کراوە و ڕەوانەی دادگە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە شەڕەکەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە کەرکووک کە دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا قەیس محەممەداوی وتی: ڕاپۆرتی وردەکارییەکانی شەڕەکە کەرکووکمان لایە، هەموو ئەوانەی چەکیان پێبووە و بەکاریان هێناوە دەستگیر کراون و لێکۆلێنەوەیان لەگەڵ کرا و گەیشتینە دەرەنجامی ورد و دواتر ڕەوانەی دادگە دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: شەوی 10 لەسەر 11ی ئەم مانگە، چەند لایەنگرێکی حزبێکی کوردی لە کەرکووک بە شەقامی بەغدا تێدەپەڕن کە بارەگای حزبێکی تورکمانی لێیە، لەلایەن چەند لایەنگرێکی حزبە تورکمانییەکەوە پەلاماریان دەدرێن و سوکایەتییان پێدەکرێت، دواتر بەهۆی ئەمەوە ڕووبەڕووبوونەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی تەقەکردن، دوای ئەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدات، لەلایەن کەسێک دوو لەو پۆلیسانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






