
بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
داتا و ژمارەکان دەریدەخەن سیستمی نوێی فرەبازنەیی سانت لیگۆ لەم هەڵبژاردنە، ستەمێکی ئاشکرای لە دەنگ و پێگەی کورد کردووە، سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بە دەنگی زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگدەر؛ تەنیا 44 کورسیی پەرلەمانییان بردووەتەوە؛ کەچی لایەنە عێراقییەکانی دیکە، بەنزیکەی 10 ملیۆن دەنگ، 259 کورسیی پەرلەمانی بەدەستدەهێنن.
وێنە گەورەکە: لەکۆی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق، 44 کورسی بەشی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە، و 14 کورسیی دیکەش لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە بووە پشکی پارتی و یەکێتی کە کۆی گشتیی کورسیی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نزیکەی 60 کورسیە، کە ئەو ژمارەیە بە دەنگی زیاتر لە دوو ملیۆن و 178 هەزار دەنگدەر بەدەستهاتوون، لەکاتێکدا لایەنە عێراقییەکانی دیکە بەنزیکەی 10 ملیۆن دەنگ، 261 کورسیی دیکەی پەرلەمانی بەدەستدەهێنن.
گرفتەکە چییە: لە سیستمی فرەبازنەیی، نرخی بردنەوەی هەر کورسییەکی پەرلەمانی، بە ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی هەر بازنەیەک پێوانە دەکرێت، بەنموونە؛ ڕێژەی بەشداریکردن لە پارێزگایێکی هەرێمی کوردستان لە سەرووی 70%ـە بێت، بەڵام لە پارێزگایێکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەخوار 50% بێت، ئەوا بەدەستهێنانی کورسییەک لە هەرێمی کوردستان، سەرووی 30 هەزار دەنگ پێویستە، لەکاتێکدا بۆ دەرچوونی کاندیدێک لە پارێزگاکانی عێراق تەنیا 20 هەزار دەنگ و کەمتریشی پێویستە.
خاڵی نەرێنی: جگە لە سیستمی فرەبازنەیی، سیستمی سانت لیگۆ کە سیستمێکی ئاڵۆزی پرۆسەی هەڵبژاردنە، بە زیانی کورد کەوتەوە، تەنیا لە کەرکووک، کورد بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستەمە دوو کورسیی شایستەی بەجیاوازییەکی زۆر بچووک لەدەستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی سانت لیگۆ هەرچەندە بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی دابەشکردنی کورسییەکانی هەڵبژاردن دانرا کە بەر لەو سیستمە، دابەشکردنی کورسییەکان هەردەم بەقازانجی قەوارە گەورەکان بوو، بەڵام ئەو سیستمە لەگەڵ پرۆسەی سیاسیی عێراق ناگونجێت، بەو پێیەی هیچ حیزبێک و لایەنێکی سیاسیی عێراق، لە تەواوی پارێزگاکان زۆرینەی دەنگ و کورسیی نییە، بەڵکو هەر لایەنێکی سیاسی؛ لە پارێزگایەک یاخود چەند پارێزگایەک دەنگدەری زۆرینەیە، حیزبە گەورەکان لەو پارێزگایانە قازانج دەکەن کە دەنگی زۆرینەیان هەیە، حیزبە بچووکەکانیش لە سەرجەم پارێزگاکان زەرەرمەندی سەرەکیی ئەو سیستەمەن.
بابەتە ستراتیژییەکە: سەرۆک بارزانی لەماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە، کە ئەگەر پارتی بە بەهێزییەوە بچێتە بەغدا، یەکێک لە کارە سەرەکی و لەپێشینەکانی؛ گۆڕینی ئەو یاسایەی هەڵبژاردن دەبێت، کە ئێستا جێبەجێ دەکرێت، بەوپێیەی یاساکە لەبەرژەوەندی چەند هێز و لایەنێکی دیاریکراو دیزاین کراوە و تەواوی بڕگە و ماددەکانی، لەدژی هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد، دیزاین کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: پارتی دیموکراتی کوردستان، کە یەکەم حیزبی عێراق و هەرێمی کوردستانە و بە بردنەوەی ملیۆنێک و 99 هەزار و 826 دەنگ، ئەگەر بردنەوەی 29 بۆ 30 کورسیی پەرلەمانی هەیە، کەچی لیستەکەی سوودانی بە ملیۆنێک و 317 هەزار و 491 دەنگ، 45 کورسیی پەرلەمانی دەباتەوە کە جیاوازی دەنگەکانی لەگەڵ پارتی نزیکەی 217 هەزار دەنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران نامەیەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
تەریقەی کەسنەزانی چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستدەهێنێت
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران نامەیەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
تەریقەی کەسنەزانی چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستدەهێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی لەبارەی لەدەستدانی کورسییەکی لە دیالە ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد






