عامر حوسێن وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەكات
- عێراق
- 14 تشرینی دووەم

عامر حوسێن جاسم فایز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو، كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات، لە ئەگەری كۆبوونەوەی پەرلەمان، عامر حوسێن، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی تەسمیم، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عامر حوسێن جاسم فایز، لەدایكبوونی ساڵی 1948ەو كاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی تەسمیمە، لە بازنەی بەسڕە، بەهۆی ئەوە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەكە دەكات و وەك سەرۆكی كاتیی پەرلەمان دەستبەكار دەبێت تاوەكوو ئەو كاتەی ئەندامانی پەرلەمان سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێرن.
زانیاریی زیاتر: لە ئەگەر ئامادەنەبوونی عامر حوسێن بە هەر هۆكارێك بێت، نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق كە یەكێكە لە كاندیدە دەرچووەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەكات وەك دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار.
بەو پێیەی بەتەمەنترین كاندیدی سەركەوتووی ئەم هەڵبژاردنەیە، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لە دوو خولدا، ئەگەر بچێتە پەرلەمان، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، تاوەكو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی خولی نوێی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بە دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتییەكە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچوو، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: لە پێنج خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2005ەوە تاوەكوو ساڵی 2021 ئەم كەسایەتییانەی خوارەوە بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی خۆیان بوون، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانیان كردووە و وەك سەرۆكی كاتیی پەرلەمان دەستبەكار بوونە.
عەدنان پاچەچی – تەمەنی 82 ساڵ لە ساڵی 2005 سەرۆكی كاتیی خولی یەكەم
فوئاد مەعسووم – تەمەنی 72 ساڵ لە ساڵی 2010 سەرۆكی كاتیی خولی دووەم
مەهدی حافز – تەمەنی 71 ساڵ لە ساڵی 2014 سەرۆكی كاتیی خولی سێیەم
محەممەد عەلی – تەمەنی 79 ساڵ لە ساڵی 2018 سەرۆكی كاتیی خولی چوارەم
مەحموود مەشهەدانی – تەمەنی 73 ساڵ لە ساڵی 2021 سەرۆكی كاتیی خولیی پێنجەم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






