
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانییەکەی سوودانی لە دوایین هەڵبژاردندا دەسکەوتێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا بەشێک لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، بە تایبەت پرسی مووچە، کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی هەولێر بکات. لەم سەردانە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و چەندین سەرکردەی دیکە کۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک پرسی هەڵپەسێردراو کە تایبەتن بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی کوردستانەوە هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، سوودانی ماوەی دوو ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، و جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا دەبێت. پاشان، ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی دهۆک دەکات و بەشداری لە چالاکییەکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان دەکات.
بۆچی گرنگە: ئەم سەردانەی سوودانی بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هاوپەیمانییەکەی ناوبراو لەم هەڵبژاردنەدا توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بهێنێت و 46 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر بکات، کە بووە براوەی نێو هەموو لیستە شیعەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






