هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەو دەرفەتانەی دوای هەڵبژاردن هاتوونەتە پێش با بیانکەین بە دەرفەتی ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد
- هەواڵ
- 14 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 241 ساڵ تێپەڕ دەبێ بەسەر بونیادنانی شاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕێگای ئاڤا میدیاوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئەمساڵ یادی دامەزراندنی سلێمانیمان هێنایە چین. با ئەم دەرفەتانەی دوای هەڵبژاردن هاتوونەتە پێش بیانکەین بە دەرفەتی ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد.
وێنە گەورەکە: شاری سلێمانی ڕۆژی 14-11-1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان بونیادنراوە. دوای بونیادنانی ئیبراهیم پاشا پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستەوە سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەشاری ئییوی چینەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت: پیرۆزبایی و پێزانیی و پشتیوانی خۆمانتان پێشکەش دەکەم. سلێمانی وەک شارستانیەتێکی زێڕین و دێرین وەکو شارێکی نوێ لەسەر بنەمای قبووڵکردنی جیاوازییەکان ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی شایستە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت: ئەو دەرفەتانەی دوای هەڵبژاردن هاتوونەتە کایەوە، وەکو دەرفەتێکی زێڕین سەیریان بکەین، بیکەین بە دەرفەتی ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد و پێشخستنی بەرنامەی نیشتمانی.
هاوکات ئەوەش دەڵێت: ئەمساڵ یادی دامەزراندنی سلێمانیمان هێنایە شاری ئییو لە چین. ئەم شارە پایتەختی جیهانە بۆ ئابووری، سلێمانی توانی ببێتە هاوتای ئەم شارە گرنگەی چین بۆ پێشخستنی هەموو بوارە پیشەسازییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






