
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕاری لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دووکان سووتان.
چیرۆکی سەرەکی: دەوروبەری کاتژمێر شەشی بەیانی ئاگر لە دووکانێکی قوماش لە کۆڵانی حیجابفرۆشان کەوتووەتەوە، دوای ماوەیەک بە زیانێکی کەم کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام جارێکی دیکە کەوتووەتەوە و ئەمجارە تەشەنەی سەندووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرەکە بە دوو قۆناغ بووە:
- سەرەتا کاتژمێر 6:43 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە لە ئاگرەکە ئاگادارکرانەوە و ئەوکات کۆنترۆڵ کرا.
- دوای گەڕانەوەی تیمەکان، کاتژمێر 7:47 خولەک دووبارە پەیوەندیمان پێوە کرایەوە کە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە.
زانیاری زیاتر: 17 تیمی ئاگرکوژێنەوە و دەیان کارمەندی ئاسایش و پۆلیس لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا بوون، نزیکەی کاتژمێر 9:30 خولەک بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا.
زیانە سەرەکییەکان: بەپێی زانیارییەکانی ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شوێنی ڕووداوەکە، ئاگرەکە بەتەواوی دوو کۆڵانی بازاڕەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 دووکان سووتاون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 41 ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە ئاگر لە بازاڕەکە دەکەوێتەوە، جاری ڕابردوو زیاتر لە 160 دووکان سووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





