
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
دواجار ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە پلانی 20 خاڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە غەززە کرد، داوای کرد کە پلانەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژە بڕیارەکە، چەندین جار لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەنجوومەنەکەدا پێداچوونەوەی بۆ کراوە، پشتگیری لەو پلانە دەکات کە لە 10ی 10ی ئەمساڵدا بووە هۆی ڕاگرتنی شەڕی دوو ساڵەی کەرتی غەززە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی نیویۆرک، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکای سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پەسەند کرد، لە دانیشتنێکی گشتیدا 13 ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگیان بە پڕۆژە یاساکە دا و ڕووسیا و چینیش دەنگیان نەدا.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی ئاسایش داوای کرد کە پلانەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئاگربەستەکە بپارێزرێت.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی بڕیارەکەوە ترەمپ وتی، پیرۆزبایی لە جیهان دەکەین بۆ دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ پلانەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێگەی ئەم بڕیارەوە، ڕێگە بە دامەزراندنی "هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتی" دەدرێت کە بتوانن هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و میسر و پۆلیسی فەلەستینیی تازە ڕاهێنراودا بکەن ئامانج لێی پاراستنی ناوچە سنوورییەکان و پڕۆسەی چەکداماڵین لە کەرتی غەززەدا، هاوکات دەستەیەکی حوکمڕانیی کاتیی غەززە دروست دەبێت و ترەمپ سەرۆکایەتیی دەکات و تا کۆتایی ساڵی 2027 لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






