
دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە 700 هەزار دەنگی پووچەڵ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە دەکاتە کۆی گشتیی دەنگدەرانی سێ پارێزگا هەبوون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، 11-11-2025، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوێنێ دووشەممە، کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند، لە کۆی زیاتر لە 29 هاووڵاتیی مافی دەنگدانیان هەبوو 12 ملیۆن کەس دەنگی داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی دەنگە پووچەڵەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە 700 هەزار دەنگ بوو، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە پێشەنگی ژمارەی دەنگە پووچەڵەکان بوون ، لە دوای ئەویش پارێزگاکانی نەینەوا و بەسرە دێن.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، بەشێک لە دەنگدەران لە کاتی دەنگدان هەڵەیان کردووە، بەجۆرێک مۆری قەڵەمەکە لەو چوارچێوەیە دەرچووە کە دیاریکراوە یان قەناعەتیان بە هیچ لیست و کاندیدێك نەکردووە دەنگیان پێبدەن و بەمەش دەنگەکە پووچەڵ بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم ژمارەیە یەکسانە بە کۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگاکانی کەربەلا، میسان و دیوانیە، هاوکات دەکاتە کۆی گشتیی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە پارێزگایەکی وەک واست یان نەجەف.
ژمارەکان وا دەڵێن: ژمارەی دەنگە نادروستەکان، بەگوێرەی کۆمسیۆن، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
سلێمانی: 137 هەزار و 611 دەنگ.
هەولێر: 116 هەزار و 900 دەنگ.
بەغدا: 105 هەزار و 384 دەنگ.
نەینەوا: 48 هەزار و 131 دەنگ.
دهۆک: 34 هەزار و 694 دەنگ.
دیالە: 34 هەزار و 177 دەنگ.
بەسرە: 29 هەزار و 733 دەنگ.
کەرکووک: 29 هەزار و 490 دەنگ.
ئەنبار: 26 هەزار و 782 دەنگ.
زیقار: 25 هەزار و 303 دەنگ.
سەڵاحەددین: 25 هەزار و 189 دەنگ.
بابل: 24 هەزار و 424 دەنگ.
کەربەلا: 18 هەزار و 78 دەنگ.
نەجەف: 17 هەزار و 655 دەنگ.
دیوانیە: 17 هەزار و 207 دەنگ.
میسان: 15 هەزار و 499 دەنگ.
واست: 14 هەزار و 604 دەنگ.
موسەننا: نۆ هەزار و 62 دەنگ.
کۆی گشتیی دەکاتە؛ 729 هەزار و 923 دەنگی پووچەڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






