ئەلحەسسان: ئەگەر کوردیم بزانیبا لەم کۆڕبەندە بە زمانی شیرینی کوردی قسەم دەکرد
- هەواڵ
- 18 تشرینی دووەم

محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرای کرد، تا ئێستا هەزاران ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکان دەژین و پێویستە بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و یەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز،: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆڕبەندی مێپس 2025 ڕایگەیاند: ئەگەر کوردیم بزانیبا لەم کۆڕبەندە بە زمانی شیرینی کوردی قسەم دەکرد.
زانیاریی زیاتر: ئەلحەسسان ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هەزاران ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکان دەژین و پێویستە بگەڕێننرێنەوە زێدی خۆیان، هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیە هاوکار بێ بۆ گرنگیدانی وڵاتان بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ناتوانرێت جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژرێتەوە چونکە ماندووبووە بەدەست شەڕەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





