
ترەمپ و محەممەد بن سەلمان لە کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سعودیە لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و ترەمپ وتی، "کۆبوونەوەکەمان باشبوو و سعودیە وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات. ڕاشیگەیاند، پێم وایە ڕێککەوتنی وزەی ئەتۆم لەگەڵ سعوودیە دەکەین.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "شازادەی جێنشینی سعودیە هاوڕێیەکی نزیکی منە و لە کۆشکی سپیدا ڕێزی زۆری لێدەگیرێت. کارکردن لەگەڵ سعودیە دەرفەتی نوێ بەڕووی ئەمریکا دەکاتەوە و ئێستا پەیوەندییەکانمان لە باشترین کاتیدایە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ وتی، "سوپاسی سعودیە دەکەم کە بە بەهای 600 ملیار دۆلار دەستیان بە وەبەرهێنان لە ئەمریکا کردووە و هیوادارم بەهای وەبەرهێنانیان لە وڵاتەکەماندا بگاتە یەک تریلیۆن دۆلار".
ئاماژەی بەوەشکرد، شازادەی جێنشینی سعودیە داوای لێکردووە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، هاوکات وتیشی، سعوودیە فڕۆکەی ئێف 35 لە ئەمریکا دەکڕێت و پێم وایە ڕێککەوتنی وزەی ئەتۆم لەگەڵ سعوودیە دەکەین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند، باوەڕمان بە داهاتوویەکی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا هەیە و دەتوانین بەهای وەبەرهێنانمان لەو وڵاتە بگەیەنینە یەک تریلیۆن دۆلار.
لەلایەکی دیکە؛ وتیشی، بەرامبەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کاردەکەن "بۆئەوەی بەمزوانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەینەوە و ببنە بەشێک لە ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دەکەن
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە بەهای دۆلار بە ناجێگیری بمێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەفر و سەرما گەشتەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و هۆڵەندای پەکخست
11 کاتژمێر لەمەوپێش

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارگەیەکی گەورەی هەولێر سووتا و 20 تیم لە ئەرکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە دەنگۆیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا ڕەتدەکاتەوە: پابەندی دانبەخۆداگرتنین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەرمان وەڵامی تووندمان دەبێت






