لەسەر داوای وەزیری کارەبا 13 موڵکی شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەفرۆشرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی (جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی) لەسەر داوای وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان 13 موڵکی شاسوار عەبدولواحید دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: 13 موڵکەکە لە کەرتی 1ـی مەڵکەندی و دەباشانن و بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت تۆمارکراون، کۆی گشتی خەمڵاندنی موڵکەکان 81 ملیار و چوارسەد و سی و شەش ملیۆن و دوو سەد و هەشتا و حەوت هەزار و پێنج سەد دینارە.
زانیاری زیاتر: شاسوار عەبدولواحید بڕی سێ ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 30 ڕۆژدا زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی موڵکەکان دەکرێت، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی لە زیادکردنەکەدا هەبێت، دەتوانێت لە بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڕی 10٪ی بارمتەی یاسایی نرخی خەمڵێنراوی موڵکەکان دابنێت، هەروەها ناسنامەی نیشتمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆی ببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعوودیە دەکەین






