
دیمەنی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی گشتی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی تانەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. کۆمیسیۆنەکە ئاماژە بە وەرگرتنی زیاتر لە 130 تانە دەدات و پێشبینی زیادبوونی ژمارەکە دەکات لە "ڕۆژی کۆتایی"دا.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان 17ـی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند و سێ ڕۆژی دانا لەبەردەم حیزب و کاندیدەکان ئەگەر بیانەوێت تانە لە ئەنجامەکە بدەن.
لێدوانی فەرمی: نبراس ئەبو سوودە، یاریدەدەری وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، ڕاگەیاند، بەپێی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، حیزبی سیاسی یان کاندید مافی تانەلێگرتنی هەیە لە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە ماوەی سێ ڕۆژدا، کە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی بڕیاری ئەنجامەکانەوە دەستپێدەکات و ئەم وادەی سێ ڕۆژە ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاساکە مافی بە کۆمیسیۆن داوە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بڕیار لەسەر تانەکان بدات و ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بکات. دواتر، دەستەکە ماوەی 10 ڕۆژی هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان، پێش ئەوەی ئەنجامە کۆتاییەکان بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بنێرێت بۆ پەسەندکردن.
زانیاریی زیاتر: ئەبو سوودە ئاماژەی بەوەدا کە یاساکە وادەیەکی دیاریکراوی بۆ یەکلاییکردنەوەی هەموو تانەکان بە کۆمەڵ دیارینەکردووە، چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر تانەیەک بە شێوەیەکی تاکەکەسی دەکرێت.
ئەمەش بزانە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تا دوێنێ چوارشەممە زیاتر لە 130 تانەی وەرگرتووە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






