
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا سێ کاتژمێر وەک ماوەی تانەدان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ماوە، تا ئێستا 400 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە تۆمارکراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و ئەمڕۆ پێنجشەممەش دەرفەت بە کاندید و لایەنەکان دراوە کە ئەگەر گومانیان لە ئەنجامەکان هەبێت تانە تۆمار بکەن، دواتریش لە حەوت ڕۆژدا کۆمیسیۆن وەڵامی تانەکان دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا پێش کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 400 تانە لەلایەن کاندید و لایەنەکان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی، کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی تانەکان و لەو کاتە بەدواوەوە چیتر تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن وەرناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






