
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
بەهۆی دەرچوونی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین لە هاوپەیمانی سوودانی بۆ پەرلەمانی عێراق، کورسییەکانی کورد لەو پارێزگایە دەبێتە دوو کورسی و کاندیدێکی پارتی کورسییەکەی بەر دەکەوێت.
وێنە گەورەکە: لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین، لە کۆی 15 کورسی کورد خاوەنی یەک کورسییە، کە بەر یەکێتی کەوتووە، بەڵام دوای دەرچوونی ئەندامێکی ئەنجوومەن بۆ پەرلەمانی عێراق، کاندیدێکی پارتی لە هاوپەیمانی حەسم ئەو کورسیە پڕ دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: تارا جەلال، ئەو کاندیدەی پارتییە کە کورسییەکە پڕ دەکاتەوە؛ بە ئاڤای گوت، "ئەشواق سالم، ئەندامی ئەنجوومەن لە پشکی هاوپەیمانی حەسم، بەهۆی ئەوەی کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە، لە ئەندامیەتی ئەنجوومەن نامێنێت، من دووەم دەنگی ئافرەتم لەسەر ئاستی هاوپەیمانییەکە هەیە، ئەو کورسییە پڕ دەکەمەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی حەسم توانی دوو کورسی بەدەستنهێنێت، ئەشواق سالم بە دوو هەزار و 977 دەنگ توانی کورسی دووەمی ئافرەت لەو هاوپەیمانییە مسۆگەر بکات، بەڵام ئەمساڵ لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، حەوت هەزار و 42 دەنگی بەدەستهێناوە و کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە، بەمەش کورسی ئەنجوومەن پارێزگا جێدەهێڵێت، تارا جەلال کە لە هەڵبژاردنی 2023 هەزار و 415 دەنگی هەبوو دێتە شوێنی و پارتی کورسییەکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین تەنیا یەك ئەندامی كوردی هەیە كە ئەویش یاسین محەممەدە کاندیدی یەکێتی بوو لە چوارچێوەی لیستی (جەماهیری وەتەنی)، بە دەست بەكاربوونی تارا جەلال لە ئەنجوومەنەكە لەسەر لیستی پارتی، كورد دوو ئەندامی لەو ئەنجوومەنە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






