
دیمەنی شاری کەربەلا لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پێشووی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق، لایەنەکانی نێو دەستەی وەبەرهێنان و چەند کەسایەتییەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کەربەلا تۆمەتبار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، حکومەتی عێراق کار لەسەر گۆڕینی ڕەگەزی ئەو زەوییانە دەکات کە بۆ کشتوکاڵ دەست نادەن، بەڵام بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی میدیایی و چاودێران، چەندین لایەن ئەم دۆسیەیە بۆ بەرژەوەندیی کەسی و حزبی دەقۆزنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری پێشوو و ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو رایگەیاند: چەند لایەنێک لە دەستەی وەبەرهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسانێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بە مەبەستی بازرگانی و لەناوبردنی کەرتی کشتوکاڵ، دەستیان بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی زەوی کشتوکاڵی لە پارێزگای کەربەلا گرتووە.
زانیاریی زیاتر: هیلالی ڕوونیشیکردەوە، ئەو لایەنانە ڕەگەزی بەشێک لە زەوییەکان لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون (تاپۆی صرف) گۆڕیوە، جگە دروستکردنی چەندین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و فرۆشتنەوەیان بە هاووڵاتیان بە نرخی خەیاڵی کە زۆر لە نرخی ئاسایی خۆیان بەرزترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




