
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تۆڕێکی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی بە تۆمەتی دابینکردنی دارایی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی خاوەوە سزا دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سکۆت بێسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بڕێنی سەرچاوە داراییەکانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکانی. ئەو گوتیشی پەکخستنی سەرچاوەکانی داهاتی ئێران بۆ جڵەوکردنی ئاواتە ئەتۆمییەکانی ئێران پێویستە.
زانیاریی زیاتر: سزادانەکە شەش کەشتی لە خۆ دەگرێت کە بەشێوەی نافەرمی نەوتی ئێرانیان گواستووەتەوە و گەیاندوویانەتە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. سزاکە هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێکاری نوێ بەرامبەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی 'ماهان ئێر' بگیرێتە بەر کە تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ سوپای قودس و گوێزانەوەی چەک و پێداویستی بۆ هێزە میلیشیاییەکانی ناوچەکە کە ئێران پاڵپشتییان دەکات.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی ترەمپ زیاتر لە 170 کەشتی گوێزەرەوەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانی سزا داوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




