ڕاپۆرتێک: مالیکی تەنیا خاوەنی 10 کورسی پەرلەمانە و پێگەی بۆ دانوستان لاوازە
- عێراق
- 12 چرکە لەمەوپێش

نوری مالیکی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی سعوودی لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتە سەر کێشەیەکی ناوخۆیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و ئاماژەی بەوە کردووە کە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، تەنيا خاوەنی 10 کورسی پەرلەمانییە، ئەمەش وایکردووە پێگەی لە دانوستانەکاندا لاواز بێت
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی خاوەنی نزیکەی 175 کورسیی پەرلەمانییە، بەمەش بەپێی ماددەی 76ـی دەستوور خۆی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام بەپێی چاودێران بوونی نزیکەی 20 سەرکردە و کەسایەتی جیاواز لەو بەرەیەدا وایکردووە مەترسی دروستبێت لەسەر پەکخستنی هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.
پێدراوه ڕاستهكان: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی یاسا 30 کورسی بەدەستهێناوە و لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگیـدا پلەی دووەمی هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا مالیکی و حیزبی دەعوە تەنیا نزیکەی 10 کورسییان لە کۆی کورسییەکانی ناو هاوپەیمانییەکە هەیە.
ژمارهكان وادهڵین: ڕۆژنامەکە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وردەکاریی دابەشبوونی کورسییەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای ئاشکرا کردووە، حیزبی فەزیڵە 12 کورسی لە پشکی دەوڵەتی یاسا بردووە و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری کەتائیبی سەید شوهەدا خاوەنی نزیکەی هەشت کورسییە لەنێو لیستەکەدا، بەپێی شەرقولئەوسەت ئەم دابەشبوونە وایکردووە توانای دانوستانی مالیکی لاواز دەربکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوخۆی عێراق: پێنج هەزار ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چارەسەر کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
20 تشرینی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوخۆی عێراق: پێنج هەزار ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چارەسەر کراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتێک ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان و نووسینگەی سوودانی دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیارێکی پێشووی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە





