
کۆبوونەوەی هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەیەکی باڵای نەوەی نوێ بە ئاڤا دراوە، ئەمڕۆ هەینی هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆبوونەتەوە و یەکێک لە پرسەکان بەشداریکردنی جوڵانەوەکە بووە لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە نەوەی نوێ بەشداری کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەگەر هاتوو نەوەی نوێ ئەو بڕیارە بدات، ئەوا لەگەڵ پارتی دەتوانن حکومەت پێکبهێنن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە نەوەی نوێ بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی بە سەرپەرشتی سروە عەبدولواحید بەڕێوەچووە و هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق بەشداریان کردووە. یەکێک لەو بابەتانەی پرسی کۆبوونەوەکە بووە، تاوتوێکردنی بژاردەی بەشداریکردن یان نەکردنیانە لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
قووڵتر: سەرچاوەکەی نەوەی نوێ وتیشی، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەسەر دوو بۆچوون دابەشبوون، ویستیان بگەن بە ئەنجامێک لەبارەی بەشداریکردن یاخود نەکردن لە حکومەتی داهاتوودای هەرێمی کوردستان و لەو بارەیەوە لە کۆبوونەوەکە نەگەیشتن بە بڕیارێکی یەکلایکەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پشتڕاستکراوەتەوە. بەڵام لە ڕاگەیێنراوەکە تەنیا باس لە دۆزینەوەی میکانیزمێک کراوە بۆ چارەسەرکردنی پرسەی مووچە و ئاماژە بە هیچ بابەتێکی دیکە نەدراوە.
باکگراوند: نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، توانی 15 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سێ کورسی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






