لەمەودوا لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان سوود لە ژیریی دەستکرد وەردەگیرێت
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

چەند وێنەیەک لە پلاتفۆڕمی قوتابخانەکەم. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمی (قوتابخانەکەم)ـی پەرەپێداوە وەک پلاتفۆڕمێکی نوێی پێشکەوتووی دیجیتاڵیی بۆ خوێندن لە قوتابخانەکان، هەموو بابەت و وانەکانی خوێندنی ناو پۆل کراون بە دیجیتاڵی بە شێوەزارەکانی سۆرانی، بادینی و زمانی ئینگلیزی.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای چێژبەخشی فێربوون بە کردار بۆ وانە گوتنەوە و پرۆسەی فێربوون لە قوتابخانەکاندا، پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی پێشکەوتووی ڕاگەیاندووە و دەستی بە پڕۆسەکە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا سیستمەکە بۆ پۆلی یەک تا سێی بنەڕەتی بەشێوەی ئەزموونکاری کارایە و پۆلەکانی چوار بۆ پێنجی بنەڕەتیش لەژێر کارکردندان بۆ کۆتایی ساڵی 2026 هەموو پۆل و قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی تەواو دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: ناوی پلاتفۆرمەکە (قوتابخانەکەم)ـە، تیمێکی شارەزا و بە ئەزموونی ناوخۆیی و بە هاوبەشی ڕێکخراوی یونسێف بەڕێوەدەبرێ و حکومەت سمارت بۆردی پێویستی دابینکردووە بۆ ئەو قوتابخانە حکومیانەی ئەم پرۆسەیەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
بۆچی گرنگە: لە پلاتفۆرمەکەدا (ژیری دەستکردی زانا)ـی تێدایە، وەڵامی پرسیاری بابەتە پەروەردەییەکان دەداتەوە و ڕێنوێنی مامۆستا و قوتابیان دەکات، قوتابیان دەتوانن بەیەکەوە ئەرکی ماڵەوە بخوێنن و بەئاسانی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، هاوکاری ئەو دایک و باوکانە دەبێت کە وەک پێویست بە پرۆسەی خوێندەواری تێنەپەڕیوون، بۆ ئەو قوتابخانانەی تاقیگەیان نیە دەتوانن سوود لە تاقیگە گریمانەیییەکان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





