
دیمەنی ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت. لە ڕووداوەکە حەوت کەس بریندارن، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ناو شاری کەلار و لەڕێگەی گوندی لانە سیتی، ئۆتۆمبێلێک، بە ئاراستەی ڕێگای شەستی هاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەو هۆیەوە وەرگەڕاوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوی کردووەتەوە، به هۆی ڕووداوەکەوە حەوت کەس برینداربوون، لەوانە دووانیان منداڵن.
لێدوانی فەرمی: ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کەلار بە ئاڤای ڕاگەیاند: یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە، شەش بریندارەکەی دیکەش دۆخی تەندروستیان جێگیرە و ئێستا چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی هونەر فارس، پەیامنێری ئاڤا لە گەرمیان، سەرجەم بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن و ئافرەتێک ئۆتۆمبێلەکەی لێ خوڕیوە، خەسووی و منداڵەکانی سەرنشین بوونە، بەهۆی سەختی برینەکەی شۆفێرەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ئەمەش بزانە: بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە، تیمی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






