
دیمەنی پارێزگای میسان. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، شەڕ و ناکۆکیی خێڵەکی لە هەڵکشاندایە و بەو هۆیەوە مانگانە نزیکەی 15 خێزان سەری خۆیان هەڵدەگرن و شارەکە جێدەهێڵن.
لێدوانی فەرمی: کازم دەوای ساعدی، ناوبژیوانی خێڵەکی لە پارێزگای میسان ئاشکرای کردووە، دۆخی ئەمنیی میسان بەردەوام لە دابەزیندایە و ئەو وتە باوەی دەڵێت؛ "ئەگەر سەلامەتیت دەوێت بڕۆ بۆ میسان" بووەتە بەڵا، سەرۆکی شارەوانی پێی وتم کە مانگانە نزیکەی 15 خێزان بەهۆی ململانێی خێڵەکییەوە میسان بەجێدەهێڵن و لە هەموو پارێزگایەکدا خێزانی میسان بوونیان هەیە.
ناوبراو دەشڵێت: سیاسەت هاتە ناو خێڵەکانەوە و سەرۆک خێڵەکان لە هەڵبژاردنەکاندا کاندید کران، بەڵام بێ هیوا بوون، چونکە چاوەڕێی ئەوەبوون لەلایەن خێڵەوە هەڵبژێردرێن و هەڵنەبژێردران، ئەمڕۆ خەڵکی مەیلی بەرەو کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە و ڕقیان لە خێڵ و شێخەکانە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ساعدی ئاماژە بەوە دەکات، ئەفسەرانی ئەمنی و دادوەران لەلایەن بەکارهێنەر و بازرگانانی تێوەگلاو لە ماددە هۆشبەرەکان دەکرێنە ئامانج. دوایین ڕووداو چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، دادوەرێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە بۆمبی چێنراو کراوەتە ئامانج. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەی زرێپۆش نەبوایە دەکوژرا، "کوا ئەمنیەت ئەگەر بە ئامانجگرتن بگاتە دادوەران".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






