مارک ساڤایا: بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئەمریکا ڕێگا بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادات
- جیهان
- 21 تشرینی دووەم

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "با ئەوە ڕوون بێت، ئەمریکا ڕێگا بە دەستوەردانی دەرەکی نادات لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".
بڵاوکراوەی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوەم بەمنزیکانە سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە باڵاکان کۆببمەوە. عێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتووشدا ئەم پێشکەوتنە بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا، بە وردی چاودێریی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین. با ئەوە ڕوون بێت، ئەمریکا قبوڵ ناکات و ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نادات لە داڕشتنی حکومەتی نوێی عێراقدا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 19-10-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ کاروباری عێراق مارک ساڤایا دەستنیشان دەکات. مارک لە کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ترەمپ ڕۆڵێکی زۆری هەبووە، هاوکات لە ئازادکردنی ئیلیزابێس تسورکۆڤدا ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە، کاتێک لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لەدەستی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئازاد کرا.|
باکگراوند: ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، ئێستا لایەنەکان کەوتوونەتەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






