چەند لێدوانێک لە نووری مالیکییەوە لەبارەی کورد و کوردستان پێش ئەوەی سەردانی هەولێر بکات
- هەواڵ
- 22 تشرینی دووەم

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە ڕێککەوتنی کاتی چارەسەر ناکرێن، بەڵکو پێویستییان بە یاسادانان و یاسای هەمیشەیی هەیە. مالیکی ئاماژە بەوەش دەکات کە یاسای هەڵبژاردنی عێراق "نادادپەروەریی" زۆری تێدایە و خاڵە لاوازەکانی پەیوەستن بە کۆتای ئافرەتان و پێکهاتەکان.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "شەمس"، ڕایگەیاند، " کورد بەهۆی ڕەفتارەکانی ڕژێمی بەعسەوە قوربانی زۆریان داوە" ئەوەش دەڵێت: ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە ڕێککەوتنە کاتییەکان چارەسەر ناکرێن، بەڵکو دەبێت لە ڕێگەی دەرکردنی یاساکانەوە بێت.
مالیکی گوتیشی: لەگەڵ سەرۆک بارزانی زۆرجار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەمان کردووە، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا تێیداین و ئەو ئەرکەی لەسەرمان جێبەجێی بکەین لە پرۆسەی سیاسی لە دوای هەڵبژاردن، پێویستی بە دیالۆگی ڕاستەوخۆ هەیە، هەر بۆیەش سەردانی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەن.
لەلایەکی دیکەوە: مالیکی ئاماژەی بەوەشدا "یاسای هەڵبژاردنی عێراقی نادادپەروەری زۆری تێدایە و دیارترین خاڵەکانی لاوازیی یاساکە پەیوەستن بە کۆتاکان". ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکی بەرفراوان هەیە بۆ "پێداچوونەوە بە یاساکە پاش ئەنجامەکانی ئێستا".
لەهەمان کاتدا: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی پێکهێنانی حکومەت کردەوە لە ماوەی یەک مانگدا پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و داوای لە کورد و سوننە کرد پەلە بکەن لە دیاریکردنی پۆستەکانیان.
لەبارەی حکومەتی داهاتووش، مالیکی دووپاتیکردەوە "سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە، دیارترینیان قەیرانی داراییە." ئاماژەشی بەوەدا کە "چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەتمەندی دیاریکراوی بۆ کەسایەتی سەرۆکوەزیران داناوە،" هاوکات ڕەتیشیکردەوە بڕیارێک لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت " بۆ ئەوەی سوودانی لە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت" بێبەش بکات.
لەسەر ئاستی نیشتمانیش، مالیکی ڕایگەیاند "عێراق سەقامگیر نابێت مەگەر بە سەقامگیریی هەموو ناوچەکانی." دووپاتیشیکردەوە: "پێموانییە سوننە لە عێراق پەراوێزخرابن و ئەوانەی ئەم بیرۆکەیە بڵاودەکەنەوە کەسانی دۆڕاون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






