
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی دیکەی سەرۆکوەزیران بارزانی، سەبارەت بە لێخۆشبوونەکان لە قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر هاونیشتیمانیان لەگەڵ کرێی ئاو و خاشاک و ڕسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێک ئاراستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و کەلەپوور، سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە، تێیدا داوا دەکات لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێکردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% بکرێت بەم شێوەیە:-
یەکەم: بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە کەڵەکەبووەکانی کرێی ئاو، خۆڵ و خاشاک، کرێی ساڵانەی کرێچییەکانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەکانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
دووەم: بە ڕێژەی 20% ی کرێی ساڵانەی کرێچییەکانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەکانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تاوەکوو ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات






