زانکۆی سەڵاحەددین خولی دەرچووانی ئەمساڵ بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێوە دەبات
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش

ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە زانکۆی سەڵاحەددین، خولی 44ـەمینی دەرچووانی بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێوە ببات. ئەمساڵ دەرچووانی پێنج ساڵی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەشداری لە ئاهەنگی دەرچووان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە زانکۆی سەڵاحەددین لە یاریگای فرەنسۆ هەریری گەورەترین ئاهەنگی دەرچوون بەڕێوە دەبات. لە ئاهەنگەکە بڕوانامەی دەرچوونی پلەی بەکالۆریۆس بە قوتابییان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا میدیای گوت، ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 44ـی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین دەشڵێت: بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 32 قوتابی بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن، هاوکات هەزار و 950 دەرچووی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا کە لە ساڵانی 2020 بۆ 2025 دەرچوون بەشداری لەم ئاهەنگە دەکەن. هاوکات وەک پاڵپشتی بۆ دەرچووان، لە تاوەری زانیاری کە بەرزترین تاوەری هەولێرە پەیامی پیرۆزبایی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ قوتابییان دەنووسرێت.
باکگراوند: زانکۆی سەڵاحەددین بە یەکەمین زانکۆی باشووری کوردستان دادەنرێت، لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزرا و دواتر لە ساڵی 1981 گواسترایەوە هەولێر. ئێستا ئەو زانکۆیە لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئاژانسێکی جیهانی: عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورەی ئابووری دەبێتەوە
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ورد و درشتی پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەبێ ئامادەبوونی ئەمریکا، لوتکەی G20 دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
29 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ورد و درشتی پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەبێ ئامادەبوونی ئەمریکا، لوتکەی G20 دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
99%ـی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواو کراوە






