ئاژانسێکی جیهانی: عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورەی ئابووری دەبێتەوە
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش

مودیزی پێشبینی کردووە کە کورتهێنانی دارایی لە 2025دا نزیکەی 7.4% و لە 2026-2027دا نزیکەی 9%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بێت
ئاڤا نیوز
ئاژانسی (مودیزی) بۆ پۆلێنکردنی قەرز ڕایدەگەیێنێت، عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگیی گەورەی ئابووری دەبێتەوە، بەتایبەتی بەهۆی لاوازی دامەزراوەکان، حوکمڕانی و پشت بەستنی تەواوی دارایی گشتی بە داهاتەکانی نەوتەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق لەسەر بناغەیەکی دارایی ناسەقامگیر وەستاوە، کە بەتەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. ئەم دۆخە داراییە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، لە داهاتوودا کێشەی گەورەتری دارایی و ئابووری بۆ وڵاتەکە دروست دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: مودیزی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، "پشت بەستنی زۆری عێراق بە سێکتەری هایدرۆکاربۆن (کە نزیکەی 90%ی داهاتی حکومەت دابین دەکات) وای لێدەکات لە دۆخێکی ناسەقامگیردا بێت لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت." ئاژانسەکە پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە 2026-2027 دابەزێت، کە فشارێکی زیاتر لەسەر بودجە دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە دەڵێت، دۆخی سیاسی دابەشبوو پاش هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی 2025 لەوانەیە سیناریۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجە دووبارە بکاتەوە، وەک ئەوەی پاش هەڵبژاردنەکانی 2021 ڕووی دا. ئەمەش واتە عێراق ڕووبەڕووی بۆشاییەکی دارایی ئەگەری دەبێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: مودیزی پێشبینی کردووە کە کورتهێنانی دارایی لە 2025دا نزیکەی 7.4% و لە 2026-2027دا نزیکەی 9%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بێت، ئەمەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی خەرجییەکانەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شەوی ڕابردوو، نووری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، "کێشەی ئابووری گەورەترین کێشەی حکومەتی داهاتوو دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: دوای دەنگۆی وەستانی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ 63 دۆلار دابەزی و نرخی نەوتی عێراقیش بۆ 58 دۆلار دابەزی، ئەمەش مەترسی زۆر لەسەر بودجەی عێراق دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ورد و درشتی پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەبێ ئامادەبوونی ئەمریکا، لوتکەی G20 دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
5 خولەک لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
33 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند





