
دیمەنی پرۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
15 کیلۆمەتری پرۆژەی دووسایدی نێوان هەولێر – کۆیە لە قۆناغی قیڕتاوکردندایە و زیاتر لە 30%ـی کارەکانی پرۆژەکەش تەواو بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 8-11-2025 دەست کرا بە قیڕتاوکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێگای دووسایدی نێوان هەولێر – کۆیە کە 15 کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت. بەتەواوبوونی ڕێگاکە مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەم دەبێتەوە و شۆفێران بە کەمتر لە نیو کاتژمێر دەتوانن لە هەولێرەوە بگەنە کۆیە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی فارس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدی هەولێر ـ کۆیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: زیاتر لە 30%ـی کارەکانی پرۆژەی دووسایدی نێوان هەولێر – کۆیە تەواو بووە، پرۆژەکە بە ستانداردێکی جیهانی دروست دەکرێت، لە قۆناغی یەکەم 15 کیلۆمەتر لە قیڕتاوکردندایە. درێژیی ڕێگاکە 37 کیلۆمەترە و هەر سایدێکی سێ ڕێڕەوە بە پانیی 12 مەتر، بە سێ چینی 22 سانتیمەتری قیڕ دەکرێت، تەواوی ڕێگاکە بە دەستی کاری ناوخۆیی کاری تێدا دەکرێت، بڕیار وایە پێش وادەی دیاریکراو تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دووسایدی هەولێر – کۆیە پێکدێت لە شەش بەرزە پرد، پێنج ژێرپرد، پردێکی گەورەی 250 مەتر. بەتەواوبوونی، ڕێگای نێوان هەولێر - کۆیە لە یەک سایدی پڕ مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕێگایەکی دووسایدی خێرا و مەترسیی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەم دەبێتەوە، هاوكات دووریی نێوان هەولێر - کۆیە لە كاتژمێرێكەوە دەبێت بە نیو كاتژمێر.
باکگراوند: ماوەی 14 ساڵە بەردی بناغەی پرۆژەی بە دووسایدکردنی ڕێگای نێوان هەولێر - کۆیە دانراوە، بەڵام نەتوانرا تەواو بکرێت، دواتر بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەکە دەستی پێکردەوە و ئێستا پڕۆژەكە زۆر بە خێرایی جێبەجێ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مالیکی بڵاو دەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە عێراق: لە نێوان پەیمانی نووسراو و محاویلەی کارەبادا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەیامێک لە هەوراز گوڵپییەوە بۆ سەرۆک حیزبەکان لەبارەی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مالیکی بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک گەڕەکی بازیان بێ خزمەتگوزاریین





