ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گەڕەک و کۆڵانی قەزای بازیان بێ خزمەتگوزاریین و دانیشتووانەکەی داوای چارەسەرکردنی دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: محەممەد قادر یەکێکە لە دانیشتووانی قەزاکە، دەڵێت چەندین ساڵە داوای قیرتاوکردن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەین وەڵام نادرێینەوە.
پەیوەند قوتابییەکی پۆلی 11ـیە و قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت، ڕێگای قوتابخانەکەمان زۆر خراپە، لەم ڕۆژانە بەو بارانەی کە باری بەردەم قوتابخانەکەمان وەک مەلەوانگەی لێهاتبوو، بەیانیان بە پاکی دەڕۆین بۆ قوتابخانە کە دەگەڕێینەوە تا ئەژنۆمان لە قوڕدایە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانی بازیان بە ئاڤای راگەیاند: بەپێی ئەو بودجەیەی لەبەردەستمان بوو ساڵی ڕابردوو 36 کۆڵانمان قیرتاوکردووە، هەندێک کۆڵان و گەڕەک ماون بۆ ئەوانیش دەرخستەمان کردووە و ڕێکارەکانیشی بڕیوە، بەڵام لە بانک دەڵین پارەی نەختینەمان نییە، هەرکات پارەکە خەرجکرا خزمەتگوزارییەکان بەو گەڕەکانەش دەگەیێنین و شەقامەکانیان قیرتاو دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





