
وەزیری ئەوقاف و بەشێک لە لیژنەی فەتوا و بینینی مانگ- وێنە: وەزارەتی ئەوقاف
ئاڤا نیوز
لە کاتژمێر 5:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی بینینی مانگ دەستیان بە ئامادەکاری کرد، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، بە پشت بەستن بە بەڵگەکان بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان نیيە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ کە دەبێتە 29ی ڕەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە، بە پشت بەستن بە بەڵگە شەرعییەکان و بەشداری یەکێتی زانایان و ئەنجوومەنی فەتوای هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا.
لێدوانی فەرمی: د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە، دووسبەی چوارشەممە 10-4-2024، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئەوقاف پێشتر ڕایگەیاند " پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستین بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، بەڵکو پشتمان بە بەڵگە شەرعیەکانی خۆمان بەستووە بۆ دیاریكردنی جەژن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات






