
کۆبوونەوەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و شاندە نەرویجیەکە
ئاڤا نیوز
شاندێكی باڵای وڵاتی نەرویج لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە؛ مەبەستیەتی لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ هەماهەنگ بن لەسەر ئەو پرسانەی جێی بایەخی هەردوولان بەتایبەت هاوكاریی ئەمنی.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەكشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی باڵای نەرویج كرد كە پێكهاتبوون لە؛ ئەلیکساندەر لیرفۆر، هەڵسووڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەرویج لە عەممان، ئیدا مارشتاین، ڕێکخەرى هاوپەیمانىی دژە داعش و ئان مارى، بەرپرسی دۆسیەى عێراق لە وەزارەتى دەرەوەى نەرویج.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكارییەكانی وڵاتی نەرویج بەرز دەنرخێنێت كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی دژ بە داعش، بەردەوام پشتیوانیی لۆجستی و سەربازییان پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە، دەخوازین ئەمجۆرە هەماهەنگیە بەردەوام بێت، چونكە هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ناوچەكە بەردەوامە و كۆتایی نەهاتووە.
دزەیی باسی لەوەشكرد، مەبەستی سەردانەكەی شاندی نەرویجی بۆ زیادكردنی هاوكاری و هەماهەنگی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو پرسانەی كە جێی بایەخی هەردوولایە، بەتایبەت هاوكاری ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەکە: پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن، دیدگای حكومەتی هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكەی ناوخۆیی، تەوەری دیكەی كۆبوونەوەكە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






