
ئارین مەسرور بارزانی و نیپێل فەرهاد و لۆگۆی یانەی زاخۆ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئارین مەسرور بارزانی، وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل فەرهاد دەداتەوە و دووپاتی دەکاتەوە ، بۆ پشتگیری هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی خەڵاتی زەبێست ببنەوە، هەر ئەو کاتەی هاندەرانی یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە بەربژێر کران، دەنگم بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا.
چیرۆکی سەرەکی: نیپێل فەرهاد، ئەو کچە هاندەرەی یانەی زاخۆ کە فیفا وێنەکەی بڵاوکردەوە، چالێنجی ئارین مەسرور بارزانی کرد بۆ ئەوەی پشتگیری لە هاندەرانی یانەی زاخۆ بکات و دەنگیان پێبدات، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی 'زەبێست'.
لێدوانی فەرمی: ئارین مەسرور بارزانی، وەڵامی چالێنجەکەی نیپێلی دایەوە و گوتی: دوو هەفتە پێش ئێستا، ئەو کاتەی هاندەرانی یانەی زاخۆ لەلایەن فیفا بەربژێرکران، وەک هاندەرێک پاڵپشتی خۆم بۆ یانەکە دەربڕی و دەنگی خۆم بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا، سوپاسی نیپێل خان دەکەم کە چالێنجی منی کرد، وەک هەموو کاتێک من پشتیوانی یانەی زاخۆ بوومە و زاخۆ ڕۆحی ئێمەیە.
زانیاریی زیاتر: هاندەرانی یانەی زاخۆ، یەکێکن لەو سێ بەربژێرەی لەلایەن فیدارسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهان "زەبێست" دەستنیشان کراون، بۆ ئەم مەبەستەش دەرگای دەنگدانی ئەلیکترۆنی بۆ دیارکردنی براوەی خەڵاتەکە دەستی پێکردووە و تا 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنن، پێویستە لە ڕێگەی ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان"FIFA" زۆرترین دەنگی هەواداران بەدەست بهێنن، هەر دەنگێک بە هاندەرانی یانەی زاخۆ، هەنگاوێک لە بردنەوەی نازناوەکە و بەدەستهێنانی خەڵاتی "زەبێست" نزیکتریان دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ساڵانە خەڵاتی "زەبێست" لە لایەنی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانەوە، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشرێت، ئەوانیش، باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین گۆڵچی، باشترین ڕاهێنەر، باشترین پێکهاتە، جوانترین گۆڵ، باشترین هاندەر.
بۆچی گرنگە: ئەگەر هاندەرانی یانەی زاخۆ ئەو خەڵاتە ببەنەوە، ناوی زاخۆ لەگەڵ باشترینەکانی تۆپی پێی جیهان دەچێتە سەر نەخشەی وەرزشیی جیهان، لە پاڵ باشترینەکانی جیهان خەڵات دەکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: کەناڵی ئاڤا میدیا، کەمپەینێکی هەشت ڕۆژەی ڕاگەیاند، ئەمەش لەپێناو کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ و پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ، لە ماوەی ئەو هەشت ڕۆژە ئاڤا ڕووماڵێکی تایبەت دەکات و بەشێکی ئەستێرەکانی ئاڤا میدیا بەشداردەبن لە کۆکردنەوەی دەنگ و پشتگیری بۆ ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتەکە ببنەوە.
باکگراوند: بەربژێرکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە دوای ئەوە دێت کە هاندەرانی یانەی زاخۆ، لە وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە پێش دەستپێکردنی یاری یانەکەیان لە بەرامبەر یانەی حدود، 30 هەزار بوکەڵەیان هەڵدایە ناو یاریگا، بوکەڵەکانیش کۆکرانەوە و بەخشرانە منداڵانی نەخۆش، بەتایبەت ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت






