
پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە هەولێر، هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ پرۆسێسكردن و بە پاكەتكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی و خۆراك دەكرێتەوە و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە ڕۆژانی 24 تاوەكو 27ـی ئەم مانگە، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، باوەش بۆ پێشانگایەكی نموونەیی و جۆریی دەكاتەوە كە بە بەشداری دەیان كۆمپانیای بەرهەمهێنانی خۆراكی و لە قووتونانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی ناوچەكە بەڕێوەدەچێت.
ئەمە هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراقە بۆ پرۆسێسكردن، بەرهەمهێنان و بە پاكەتكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی و خۆراك (2025 Agro Pack& Food Iraq)،
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق سێیەم گەورەترین هاوردەكاری تەكنەلۆژیای پرۆسێسكردن و بە پاكەتكردنی خۆراك و خواردنەوەكانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2023، هاوردەی عێراق لە بواری پرۆسێسكردنی خۆراك و خواردنەوە و تەكنەلۆجیای بەستن، ساڵانە بەڕێژەی 21.8% گەشەی كردووە و بەهای هاوردەكردنی ئامێرە پێویستەكان بۆ برەودانی ئەو كەرتە، لە 89 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 239 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە.
بۆچی گرنگە: هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لەپێناو پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەپێدانی دروستكراوی خۆماڵی، پلانێكی تۆكمەیان داڕشتووە و پیادەی دەكەن، پێشبینی دەكرێت لە ساڵانی داهاتوودا بەرهەمی گەشەسەندووی ئەو پلانە لە بواری پرۆسێسكردن و بەپاكەتكردنی بەرهەمی خۆراكی، بەهێزەوە بەدەربكەوێت، كە بەهۆیەوە دەرفەتی كاری زیاتر دەڕەخسێت و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.
نووسراوی فەرمی: ڕێوڕەسمی كردنەوەی ڕۆژی یەكەمی پێشانگە لەكاتژمێر (12)ـی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و تاوەكو كاتژمێر 7:00 شەو كراوە دەبێت، ڕۆژانی دواتر لە كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ دەكرێتەوە و بەهەمان شێوە تا كاتژمێر 7:00 بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






