بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی لەڕێگەی ئاڤاوە بانگەوازێك بۆ وارسی شەهیدان دەكات
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی دایکە شەهیدێک بەدیار تەرمی شەهیدانەوە
ئاڤا نیوز
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان لە پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە تاوەكو سەری ساڵ مامەڵەی سەرجەم وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنوورەكە تەواو بكەن، بۆ ئەوەی گرفت لەبەردەم وەرگرتنی مووچەكانیان نەمێنێت.
گرفتەكە چییە: دوای پەیڕەوكردنی سیستەمی پەیڕۆڵ بۆ دابەشكردنی مووچە، هەزاران وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەسنووری سلێمانی، هێشتا كارتی نیشتمانیان دەرنەهێناوە، ئەمەش لەكاتێكدایە سیستەمی پەیڕۆڵ پێویستی بە كارتی نیشتمانیی مووچەخۆران هەیە و ئەو ڕێكارەش دەبێت پێش كۆتایی ئەمساڵ تەواو بكرێت، ئەگینا مووچەكانیان دەبڕدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەرچوونی ڕێنمایی تایبەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی پەیڕۆڵ، زیاتر لە 42 هەزار وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان، كارتی نیشتمانی لەناو دۆسیەكانیان نەبوو، بەڵام دوای ئاگاداركردنەوەیان نزیكەی 30 هەزار وارسی شەهید، كارتی نیشتمانییان هێنا و گرفتەكەیان چارەسەربوو، هێشتا هەزارانی تر ماون كە كارتی نیشتمانیان نەهێناوە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود سەرمۆدی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی سلێمانی، بە ئاڤای ڕایگەیاند، هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە تاوەكو سەری ساڵ مامەڵەی سەرجەم وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەواو بكەین و دۆسیەكانیان كێشەی نەمێنێت.
زانیاریی زیاتر: سەرمۆدی باسی لەوەشكرد، كاتی خۆی لەكاتی كردنەوەی دۆسیەی وارسی شەهیدان، لەسەر بنەمای متمانە و ڕاستگۆیی، داوای هەمووجۆرە بەڵگەنامەیەكمان لە وارسی شەهیدان نەكرد، بۆیە بەشێكیان كەموكوڕی لە دۆسیەكانیان هەیە، بەڵام لەگەڵ پەیڕەوكردنی سیستەمی پەیڕۆڵ، كارتی نیشتمانی داوا كراوە بۆ دەرهێنانی كارتی بانكی، گرفتەكە ئەوەیە بەشێك لە وارسی شەهیدان مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانیان تەواوكردووە، بەڵام كارتەكانیان نەگەڕاوەتەوە، بەشێكیشیان لە دەرەوەی وڵات دەژین و ئاگادار نین لەو ڕێنماییە نوێیانە؛ ئەوانە پێویستە خۆیان بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و بە بریكارنامە مامەڵەكانیان ناكرێت، چونكە بۆ داخیڵكردن لە سیستمەكە مووچەخۆر دەبێت خۆی ئامادە بێت و بەشێكیش بەهۆی ئەوەی گوندنشین و دوورە دەستن، نەتوانراوە ئاگادار بكرێنەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان لە پارێزگای سلێمانی وتیشی، دوای بانگەوازی ئاڤا، خەڵكێكی زۆر ڕوویان لێ كردووین و دەستیان بە مامەڵە كردووە، لەئەگەری تەواونەبوونی كارتی نیشتمانیان لەكاتی دیاریكراودا، دەتواندرێت بە هێنانی وێنەی تۆمار (صورة قید)ـی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی خۆیان، بەشێوەیەكی كاتی گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت و لە سیستەمی پەیڕۆڵ ناوەكانیان داخڵ بكرێت، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت مووچەكانیان دوابكەوێت نەك بفەوتێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وەزارەتی شەهیدان، ڕەتیكردەوە كە تا ئێستا مووچەی هیچ وارسێک لەسەر نەهێنانی کارتی نیشتمانی ڕاگیرابێت، بەڵام کاتی کەمیان لەبەردەم ماوە و پێویستە تا پێش کۆتایی ئەمساڵ کارتی نیشتمانی بێنن، یاخود جێگرەوەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی مووچەكانیان ڕانەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
دوای ڕەخنەکانی ترەمپ؛ زێلێنسکی ستایشی ترەمپ دەکات
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا و ئەمریکا سەبارەت بە پلانی ئاشتی گەشبینن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چارەنووسی حەشد لەسەر مێزی گفتوگۆی حیزبە عێراقییەکانە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پێشانگەی پرۆسێسكردن و بە پاكەتكردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چاڵێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
دوای ڕەخنەکانی ترەمپ؛ زێلێنسکی ستایشی ترەمپ دەکات
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا و ئەمریکا سەبارەت بە پلانی ئاشتی گەشبینن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چارەنووسی حەشد لەسەر مێزی گفتوگۆی حیزبە عێراقییەکانە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پێشانگەی پرۆسێسكردن و بە پاكەتكردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چاڵێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە






