
لۆگۆی KRD pass. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری دەڵێت، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا خزمەتگوزاری نیشاندانی سزای سەرپێچی هاتووچۆ بۆ بەکارهێنەرانی دوو پارێزگا لە ئەپڵیکەیشنی KRD Pass بەردەست دەبێت.
وێنە گەورەكە: فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری ئەپڵیکەیشنێکی بەناوی "KRD Pass" پەرەپێداوە. ئەپڵیکەیشنەکە وەک جزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات. ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتینیات و گەڕانەوەی کات بۆ هاونیشتمانیان.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەم هەفتەیە بینینی سزای سەرپێچی شۆفێری لە ئەپڵیکەیشنەکە بۆ بەشداربووانی دهۆک بەردەست دەبێت و هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداربووانی هەولێر کارا دەکرێت.
هیوا ئەفەندی دەشڵێت: تا کۆتایی ساڵ بەشداربووان دەتوانن پارەی کارەبا لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی "KRD Pass" بدەن و بەردەوام ئەم پرۆسەیە لە پێشکەوتندایە.
بۆچی گرنگە: ئەپلیکەیشنی KRD pass، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان هەموو زانیارییەکانی بەکارهێنەر لەناو مۆبایلەکەی دەبێت، بۆ نمونە پێویست ناکات بەکارهێنەر ئەو هەموو ناسنامەیە هەڵبگرێت. هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەزانی مووچەی ئەم مانگەت چەندە، چەندی بنەڕەتییە، چەندت لێ بڕاوە و ئەو لێ بڕينە هی چییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






