بۆ ڕووبەڕووبونەوەی "هەواڵی ناڕاست" حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارێکی نوێ ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەیک نیوز. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە ئەمڕۆوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری پێویست بۆ هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەردەست دەخات کە لە بوارە جیاوازەکان پێویستیانە و چەناڵی "خزمەتی هەواڵ" بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: لەسەر ئاستی جیهان و لە وڵاتانی دیموکراسی، حکومەت زانیاری پێویست بۆ ڕۆژنامەنووسان بەردەست دەخات، ئەمەش لەپێناو بەرگرتن لە هەواڵی ناڕاست و پێشخستنی شەفافیەت لە ڕێگای پێدانی زانیاری دروست و فەرمی.
لێدوانی فەرمی: هێما نیازی، بەڕێوەبەری سۆشیال میدیای فەرمانگەی میدیا و تەکنۆلۆجیای زانیاری بە ئاڤای گوت، چەناڵێکی پێشکەوتوومان دروستکردووە بە ناوی "خزمەتی هەواڵ" لەلایەن (کۆمپانیای مێتا) ڤێریفا یان پشتڕاستکراوەی بۆ کراوە. ئەم چەناڵە تەنیا بۆ ڕۆژنامەنووسانە و ئەمڕۆ دووشەممە ڕادەگەیێنرێت.
هێما نیازی دەشڵێت: ڕۆژانە داتا و زانیاری پێویست بۆ ڕۆژنامەنووسان بەردەست دەخرێت، لەهەمان کاتدا، ئەگەر ڕۆژنامەنووسێک پێویستی بە داتا و زانیاری بێت لەلایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری و لە ڕێگای ئیمەیڵەوە زانیاریەکەی پێ دەدرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری لە پێناو بەرەوپێشبردنی شەفافیەت، پێدانی زانیاری فەرمی و ورد و هەنگاوێکیشە بۆ پاراستنی هاونیشتمانیان لە زانیاری ناڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






