
دیمەنی پۆلیسی سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە ڤیدیۆی کچێک لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی جیاوازی دروستکردووە. ئەو کچە لە ڤیدیۆکە باس لەوە دەکات کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەشەوە گێچەڵی پێکردووە. وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە دەڵێت "ڤیدیۆکە بۆ داواکاری گشتیی دەنێرین تا سکاڵا بجووڵێنێت".
چیرۆکی سەرەکی: کچێک گرتە ڤیدۆیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت: لە ترافیک ئۆتۆمبێلێکی بەرز لە تەنیشتم وەستا و شۆفێرەکە دابەزی گێچەڵی پێکردم و ئەمەش ترسێکی زۆری لا دروست کردم. وەک ئەو کچە خۆی دەیڵێت "ئەو شۆفێرە کوڕە بەرپرس بووە".
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ڤیدۆکەم لە سۆشیال میدیا بینیووە، ئێمە ناتوانین وەکو پۆلیسی سکاڵا بجووڵێنین، بۆیە گرتە ڤیدۆکە دەدەینە داواکاری گشتیی، لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵا دەجووڵێنرێت و لێپێچێنەوە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وتەبێژی پۆلیس، دەبێت داواکاری گشتیی، یان ئەو کەسەی خۆی گرتەڤیدۆکەی کردووە بێت و سکاڵا تۆماربکات، ئەو کاتە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەدرێت و لەو ڕێگەیەوە ئەو کەسەی گێچەڵەکەی کردووە دەدۆزێتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت. یاسا بۆ هەمووان وەکو یەکە، بۆیە کەسی دەسترێژیکار کوڕی هەر کەسێک بێت خاتری ناگیرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






