
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەپی KRD Pass. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئەپڵیکەیشنی کەی ئاڕدی پاس بۆ هاووڵاتییان کارا دەکرێت و دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە سزای سەرپێچییەکانی هاتووچۆ ببینن، لە قۆناغی یەکەمیشدا بۆ دوو پارێزگا کارا دەکرێت.
وێنە گەورەكە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گەورەی بەناوی "KRD Pass" دامەزراندووە، كە ئەپڵیکەیشنێکی زیرەک لەخۆدەگرێت و وەک جزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات؛ بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ڕۆتیناتی فەرمانگەکان و هەڵگرتنی جزدانێكی قورس و پڕ لە كاغەز و بەڵگەنامە، بەجێگەی ئەوە؛ دانانی سەرجەم خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەشێوەی ئۆنڵاین.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەم هەفتەیە بینینی سزای سەرپێچی شۆفێری لە ئەپڵیکەیشنەکە بۆ بەشداربووانی دهۆک بەردەست دەبێت و هەفتەی داهاتووش بۆ بەشداربووانی هەولێر کارا دەکرێت.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری باسی لەوەشكرد: تاوەکو کۆتایی ساڵیش بەشداربووانی ئەپڵیکەیشنەکە دەتوانن پارەی کارەبا لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی کەی ئاڕدی پاس بدەن، بەردەوامیش پرۆسەکە لە پێشکەوتندایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





