
ئاڤا نیوز
لە سنووری هەولێر، ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتەوە بەو هۆیەوە هەشت خەزانی سووتەمەنی سووتان، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی لە یەکێک لە خەزانەکانی سووتەمەنی ، لە نزیک گوندی تەرجان لەسەر ڕێگای هەولێر - گوێڕ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕی گرت و ئاگرەکە تەشەنەی کرد.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: کاتژمێر 7:47 خولەکی شەوی دووشەممە لە ڕووداوێکی ئاگر ئاگادار کراینەوە، 10 تیمی بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بۆمان دەرکەوێت شوێنێک بێ مۆڵەتی بەرگریی شارستانی کراوە بە کۆگای سووتەمەنی، لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی لە تانکەرێک ئاگر دروست بووە و تەشەنەی کردووە بەو هۆیەوە دوو خەزانی پڕ سووتەمەنی و شەش خەزانی بەتاڵ سووتاون و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووەتەوە.
زانیاری زیاتر: گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بە ئەوە دا کە دوای بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی بەرگریی شارستانی، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنی شوێنەکە دەکرێت.
باکگراوند: بەپێی ئامارێکی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕووداوەکانی سووتانی کۆگاکانی سووتەمەنی و بەنزینخانەکان کەمبووەتەوە، بەم ڕووداوەی ئەمشەویشەوە ئەمساڵ پێنج کۆگای سووتەمەنی سووتاون لەگەڵ شەش بەنزیخانە. ڕووداوەکانی ئاگرکەتنەوەش بەشێوەیەکی گشتی 40٪ بۆ 50٪ کەمی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






