ڕووسیا و ئۆکراینا لەبارەی پلانی ترەمپ لێدوانی جیاواز دەدەن

شەیری بکە لە:
ڕووسیا و ئۆکراینا لەبارەی پلانی ترەمپ لێدوانی جیاواز دەدەن

وێنەی ڤۆلۆدێمیر زیلێنسکی و دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێری پووتین

ئاڤا نیوز

ئۆکراینا دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە ئەرێنی ناودەبات بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە پرۆسەکە کاتی دەوێت، لەبەرامبەر ڕووسیا دەڵێت: هێشتان ئاگاداریی وردەکاریی و ئەنجامی دانوستانەکانی واشنتن و کێیڤ نین.

وێنە گەورەکە: بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شاری جنێڤ سویسرا تاوتوێی ڕەشنووسی پلانی واشنتنیان کرد، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا.

لێدوانە فەرمییەکان: ڤۆلۆدێمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی جێنێڤ پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە بەڵام هێشتان پێویستی بە کارکردنی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین بگەیەینە دەرئەنجامی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

- دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا کرێملین دەڵێت: هیچ زانیارییمان لەبارەی دانوستانەکانی جێنێڤ وەرنەگرتووە بۆیە چاوەڕێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانین، هاوکات دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، ئێمە پێشوازیمان لە پلانەکەی ئەمریکا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ