
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوودان
ئاڤا نیوز
ئێوارەی دووشەممە، هێزەکانی پشتیوانیی خێرا تاک لایەنانە و بێ ڕێککەوتن ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگەیاند، ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەوەی سوپای سوودان پێشنیازێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست ڕەتکردبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد حەمدان دگلۆ ناسراو بە "حمێدتی"، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا ڤیدیۆیەکی تۆمار کراو ڕایگەیاند: "بەرامبەر هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە سەرووی هەموویانەوە دەستپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هەوڵەکانی چوار وڵاتەکە، یەکێتی ئەفریقا و ڕێکخراوی ئیگاد، ئاگربەستێکی مرۆیی ڕادەگەیەنین کە بریتییە لە وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان بۆ ماوەی سێ مانگ، و ڕازیین لەسەر پێکهێنانی میکانیزمێکی چاودێری نێودەوڵەتی".
لە لایەکی دیکەوە: عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی ڕاگوزەریی سوودان ڕایگەیاند: "هیچ ناڕەزایەتییەک نییە بەرامبەر بە ئاگربەست، بەو مەرجەی میلیشیاکە لە هەموو ناوچەیەک بکشێتەوە کە دوای ڕێککەوتنی جەددە کۆمتڕۆڵی کردووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی چواری ساڵی 2022، شەڕ و پێکدادن لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بەرپا بوو، دواتر لە مانگی 12ی ساڵی 2023 هەردوولا لە شاری "جەددە"ی سعوودیە ڕێککەوتنێکیان بە چاودێریی ئەمریکا و سعوودیە بۆ ئاگربەست واژۆ کرد بەڵام دواتر ڕێککەوتنەکە پێشێلکرا و لە ئێستادا جەنگی ناوخۆی سوودان بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





