ڕێبەر ئەحمەد: بەشێک لە ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان، دەڵێت: بەشێک لە ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی گێچەڵ و هەڕەشە دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: رۆژی 25ی تشرینی دووەم لەساڵی 1999ەوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەک رۆژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بەژنان دیاری كراوە، لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە بۆ ماوەی 16 رۆژ هەڵمەتێكی نیشتمانی ڕادەگەیەنرێت، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕایگەیاند: بەشێک لە ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی گێچەڵ و هەڕەشە دەبنەوە، وەک هەڕەشە و ترساندن بە بڵاوکردنەوەی وێنە و بابەت و زانیاری تایبەت، فشاری دەروونی لەسەر ئێستا و ئایندەیان دروست دەکات.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، کاریگەریی تووندوتیژی دیجیتاڵی لە کاریگەری تووندوتیژی جەستەیی کەمتر نییە، بەڵکو ترس و زیانی ڕاستەقینەی لێ بەرهەم دێت، بۆیە وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئەرک و بەرپرسیارەییەتی خۆمان دەزانین کە ئافرەتان و کچان لەو جۆرە سوکایەتییە بپارێزین.
ئەمەش بزانە: وەزیری ناوخۆ دووپاتی کردەوە، سەرمایەگوزاریی گرنگ لە پەرەپێدانی تواناکانی پۆلیس لە بەڕێوەبردنی بەڕیوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان کراوە، ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەمیانەی خستووەتە کار بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەلیکترۆنی.
- لەگەڵ دادگاکان و دادوەرانیش کارمان کردووە، بۆ ئەوەی بەڵگەی دیجیتاڵی بەشێوەی دروست کۆ بکەنەوە و تاوانباران لە بەرپرسیارییەتی ڕانەکەن، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی دیکەش هەنگاوی کردارییان ناوە، بۆ سنووردارکردن و ڕێگریکردن لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دژ بە ئافرەتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





